ئەنجامی یارییەکانی پاڵەوانێتی قۆناغەکانی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١٠/٢٧)

posted Oct 28, 2019, 1:49 AM by Twana Hadi
خولی قۆناغی سێ ١ - بەشی تاقێگەی پزیشکی × بەشی ژمێریاری لە میانەی یارییەکانی خولی قۆناغی سێ بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (تاقیگەی پزیشکی) سەرکەوتنی بەدەستهێنا لەسەر تیپی بەشی (ژمێریاری) بەئەنجامی (٩×٢) ، گۆڵەکانی تیپی بەشی (تاقیگەی پزیشکی) لە لایان یاریزانان (عبد اللە خەلیل "٤" گۆڵ) و(رەهەند رێبوار "٤" گۆڵ) و(رۆژ ئاوات "١" گۆڵ)ی تۆمارکرد، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) لەلای یاریزانی (زانیار احمد "٢" گۆڵ)ی تۆمارکرد. خولی قۆناغی دوو ٢ - بەشی ژمێریاری × بەشی ئینگلێزی و لە میانەی یارییەکانی خولی قۆناغی دوو بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (ژمێریاری) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تێپی بەشی (ئینگلێزی) بەئەنجامی (٣×٢) ، گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) لەلایان یاریزانان (شاڵاو یاسین "١" گۆڵ) و(زیرەک شوان "١" گۆڵ) و(بەڵین سەیفەدین "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (ئینگلێزی) لەلای یاریزانان (یونس سلام "١" گۆڵ) (رێبەر عباس "١" گۆڵ) تۆمارکردن. ٣ - بەشی نەوت وگاز × بەشی تاقێگەی پزیشکی و لە یاری دووەم لەمیانەی یارییەکانی خولی قۆناغی دوو بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (نەوت وگاز) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تێپی بەشی (تاقێگەی پزێشگی) بەئەنجامی (٩×٣) ، گۆڵەکانی تیپی بەشی (نەوت وگاز) لەلایان یاریزانان (علی عوسمان "٤" گۆڵ) و(میران حوسین "٣" گۆڵ) و(ئاکام نازم "١" گۆڵ) و(محمد علی "١" گۆڵ)ی تۆمارکرد ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (تاقیگەی پزێشگی) لەلای یاریزانان (یحیا احمد "١" گۆڵ) (بیلال هادی "١" گۆڵ) و(زانیار توفیق "١" گۆڵ)ی تۆمارکرد. بەم ئەنجامەش هەردوو تیپی بەشی (نەوت وگاز) قۆناغی دوو وتیپی بەشی (ژمێریاری) قۆناغی دوو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی لە خولی فۆتساڵی زانکۆی چەرموو بۆ قۆناغی دوو.



Comments