News‎ > ‎

ئەنجومەنی زانکۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی خوێندنی ئۆنڵاین کۆبووەوە

posted Apr 16, 2020, 1:21 PM by Twana Hadi
 ئەمڕۆ(١٦/ ٤/ ٢٠٢٠) کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە شێوەیەکی ئۆنڵاین بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ( پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) و یاریدەدەرەکانی بەڕێوەچوو دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی وانەکان بە شێوەیەکی ئۆنلاین و هەروا دوایین ئەو ئامادەکارییانەی کە کراوە لە لایەن بەڕێوەبەرێتی تەکنۆلۆژیا و ئامار بۆ ڕاهێنانی ستافی مامۆستایانی زانکۆ لە سەر سیستەمی ئۆنلاین کە لە رێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) دەست پێ دەکرێت بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و هەوڵدان بۆ نە فەوتانی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆی چەرموو.


Comments