News‎ > ‎

ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بە شێوەی ئۆنڵاین ئەنجامدا

posted Apr 10, 2020, 4:48 AM by Twana Hadi
 ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرپەرشتی بەڕێز  (پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکانی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆلێژی زاستە کرداری و تەندروستیەکان  لە رێکەوتی 
(٩/ ٤/ ٢٠٢٠)
کۆبووەوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پرۆسەی بە ئۆنلاین کردنی سیستمی خوێندن لە زانکۆی چەرموو.
کە تیایدا باس لە هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی خوێندن کرا بەشێوەی ئۆنڵاین  بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەم ماوەیەی کە فەوتاوە, ئەنجومەنی زانکۆ جەختی کردەوە لە جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ بەفیڕۆنەچوونی ئەمساڵی خوێندنی زانکۆ و دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان لەوبارەیەوە.


Comments