News‎ > ‎

ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو لەگەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێژی زانستە کرداری و تەندروستیەکان کۆبووەوە

posted Apr 18, 2020, 1:38 PM by Twana Hadi   [ updated Apr 18, 2020, 1:38 PM ]
کاتژمێر ٨ ی ئەمڕۆ (١٨/ ٤/ ٢٠٢٠) کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر د. صلاح رضا سعید) و یاریدەدەرەکانی بە ئۆنڵاین بەڕێوەچوو لەگەڵ ستافی ئەکادیمی کۆلێژی زانستەکرداریی و تەندروستیەکان سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی  بە ئۆنڵاین کردنی وانەکان ودوایین ئەو ئامادەکارییانەی کە کراوە لە بەشەکان بۆ خوێندنی ئۆنڵاین, کە لە ڕێکەوتی (٢/ ٥/ ٢٠٢٠) دەست پێ دەکات بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران, هەروەها هەوڵدان بۆ نە فەوتانی ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆی چەرموو. سەرەتا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی دەکرد دواتر بەڕێز (پ.ی. د. علی وهاب کریم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی دەکرد کە (٤٥) مامۆستای تێدا بەشداربوون.


Comments