ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو پێشوازی لە بەڕێز (سید حسن الحکیم) ئەمینداری نوسینگەی سلێمانی ڕەوتی حیکمە و وەفدێکی یاوەری کرد

posted Aug 1, 2019, 3:09 AM by Twana Hadi   [ updated Aug 1, 2019, 3:46 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (1/8/2019) ئەنجومەنی زانکۆی چەرموو بە سەرۆکایەتی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ  پێشوازی لە بەڕێز (سید حسن حکیم) ئەمینداری نوسینگەی سلێمانی ڕەوتی حیکمە و وەفدێکی یاوەری کرد لە سەرۆکایەتی زانکۆ. مەبەست لە سەردانیکردنی ئەمینداری رەوتی حیکمە و وەفدی یاوەری دروستکردنی پەیوەندی بوو لەگەڵ زانکۆی چەرموو و تا لە نزیکەوە باسی تاوانی ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان بکات، هەردوولا تاوتوێی چەندین پرسی هەنووکەییان کرد لەوانە باس لە هاوکاری و هەماهەنگی کرد لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی ئەنفال و جینۆساید لە زانکۆی چەرموو، بڕیاریاندا کە هاوکاری ناردنی تیمێکی سەنتەری ئەنفال و جینۆسایدی زانکۆمان بکات بۆ سەماوە بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئەنفالکراونی کورد.
هەر لەسەر هەمان پرس بەڕێزیان باسی ئەم جۆرە تاوانانەی کرد لە لایەن حکومەتی بەعسی پێشوو ئەنجامدرابوو بەرامبەر نەتەوەکان و بەڵێنی هەموو هاوکاریەکیاندا.لە کۆتاییدا سەنتەری توێژینەوەی ئەنفال و جینۆساید داوای لە رەوتی بەڕێزیان کرد کە داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکات کە عێراق ببێت بە ئەندام لە دادگای باڵای (لاهای) نێودەوڵەتی تا ئەم تاوانانە بە تاوانی نێودەوڵەتی و جینۆساید بناسێنرێت و بەڕێزیان بەڵێنیاندا کە بەدوای ئەم پرسە بچن و کاری لەسەر بکەن.
دواتر وەفدەکە سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد و بەشەکانی مۆنۆمێنتەکەیان بەسەر کردەوەو تاجە گوڵینەی ڕێزیان لەسەر گڵکۆی شەهیدانی ئەنفال دانا. 







Comments