زانكۆى چەرموو (٣) كورسى خوێندنى بەخشیە وڵاتی ئێران

posted Jun 10, 2018, 1:51 AM by Twana Hadi

له سەردانێكى فه رمى وەفدێكى زانكۆی چه رموو به سه رۆكايەتى بەڕێز (پ.د. صلاح ره زا) سەرۆكى زانكۆ و بەڕێز (پ.ي.د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ
كونسوڵگه رى وڵاتى ئێران لەشارى سلێمانى و بەڕێزان سەركونسوڵى گشتى بەڕێز( قاسميان )و لێپرسراوى بەشى فەرهەنگى بەڕێز( سەید مالك هاشمى) پێشوازى گەرميان لێكرا و بەڕێز (شاماليكى)نوێنەرى كونسڵيەش ئامادەى ديداره كه بوو؛ له و ديدارە دۆستانەيەدا باسى زانكۆى چەرموو بۆ ئامادەوبوان كرا كه به سيسته مى  بۆڵۆنيا پەيرەو دەكرێت و زمانى ئیگليزى زمانى سه ره كييه. هەروەها باسیان لە ئاماده كاریەکان کرد بۆ رێكخستنى كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەگەڵ زانكۆى كوردستان له سنه و زانكۆى جيهان له سلێمانى و بۆ يەكەمجاريش له سه رئاستى كوردستان بەڕێز سەرۆكى زانكۆ (3) كورسى خوێندنى لە بوارى زمانى كوردى و عه رە بى پێشكەش به وڵاتى ئێران كرد تا له رێگه ى كونسوڵگەريەوه بگەيەنرێته ئەو خوێندكارانه ى خوازيارن له كوردستانى عێراق درێژه بەخوێندن بدەن و سەركونسڵى گشتى به خۆشحاڵيەوه سوپاسى ئەم هه نگاوەى كردو به ڵێنى هه موو هاوكاریەكي دا.




Comments