زانکۆی چەرموو بەشداربوو لە چالاکیەکی پەروەردەی سلێمانی بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانی کەم ئەندامان

posted Dec 3, 2019, 10:38 AM by Twana Hadi
ئەمڕۆ رێکەوتی (٣ - ١٢ - ٢٠١٩) بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کەم ئەندامان بەڕێز( پرۆفیسۆر د.  سەڵاح رەزا) سەرۆکی زانکۆی چەرموو بە یاوەری بەڕێز (پ.ی.د. هونەر امین) ڕاگری کۆلێژی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبردنی سامانی سروشتی و بەڕێوەبەری گشتی وبەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی ئامادەبوون لە خوێندنگەی (شاکار) لە سلێمانی کە بەزنجیرە چالاکیەک لە لایەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەی ناوبراوەوە ئەو ڕۆژە بەرز ڕاگیراو وە خەڵات بەسەر خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشکرا، لە کۆتاییدا بەڕێزسەرۆکی زانکۆ پەیامی خۆی لە دەفتەری یادگاریەکانی خوێندنگەی شاکاردا گەیاندە سەرجەم ستافی خوێندنگەو خەمخۆریانی بۆ بە دەنگەوە چوونی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بەرز نرخاند.


Comments