زانکۆی چەرموو بەشداریکرد لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ناسراو بە (CBRN) لەبەغدادی پایتەخت

posted Apr 14, 2019, 11:53 PM by Twana Hadi   [ updated Apr 16, 2019, 12:56 AM ]
بەرواری (14/4/2019) بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە نوێنەرایەتی زانکۆی چەرموو بەشداری کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ناسراو بە (CBRN) (المؤتمر الرابع للسلامة الكيميائية والبايلوجية والأشعة والنووية) کە زانکۆی بابل بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەو (CRDF) ئەمریکی سازیکردبوو لە بەغدادی پایتەخت, لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری زانکۆمان بەڕێز (پ.ی.د. بارام أحمد حمەأمین) بە پۆستەرێک و توێژینەوەیەک بەشداریکرد بە ناونیشانی (چۆنیەتی بەکارهێنان و سودوەرگرتن لە سۆفتوێرو پرۆگرامە کۆمپیوتەریەکان کە هەن لە بواری جێبەجێ کردنی سەلامەتی و ئاسایشی ناو موختەبەرات و زانکۆکان), هەر لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری زانکۆمان چاوی کەوت بە بەڕێز (د.فواد) نوێنەری خوێندنی باڵای عێراق کە کوردە دواتر لەگەڵ بەڕێز( (Nart Kalimat) نوێنەری (CRDF global) کۆبووەوە بەڵێنی پشتگیری و هاوکاری دا  بە زانکۆی چەرموو لە بواری دابینکردنی لۆجستیکی تەندروستی و سەلامەتی.



Comments