زانکۆی چەرموو بەشداریکرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی کوردستان لە سنە

posted May 13, 2018, 11:35 PM by Twana Hadi   [ updated May 14, 2018, 4:03 AM ]
بەرواری (11/5/2018) بەڕێز (د. بارام أحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بە نوێنەرایەتی زانکۆمان (زانکۆی چەرموو) بەشداریکرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی کشتوکاڵی تایبەت بە(شیلک)لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە, دواتر سەردانی باخی ئەو میوەیەی کرد لەگەل بەشداربووانی کۆنفرانسەکە, لەهەمان رۆژدا لە کۆلێژی زانستی هەمان زانکۆلەگەڵ ئەندامانی لیژنەی زانستی کۆنفرانسی سێیەمی ماتماتیک و کۆمپیوتەر ناسراو بە (ICNS2018-MC)کە لەلایەن زانکۆی چەرموو و زانکۆی کوردستان لە سنە و زانکۆی جیهان لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت, رێگاچارەیان دانا بە باشترین شێوە ئەنجام بدرێت و داواکارین خوازیاران لەم لینکەوە زانیاری بەشداربوون  بە توێژینەوە و پۆستەر وەرگرن:(ICNS2018-MC)

















Comments