زانکۆی چەرموو لەگەڵ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد

posted Dec 21, 2019, 11:00 AM by Twana Hadi

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ۱۷ـی دیسەمبەری ۲۰۱۹ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد.

رێکەوتنەکە خۆی لە چەند بوارێکدا دەبینێتەوە ئەوانیش:

هاوکاری و هەماهەنگی لە کردنەوەی خوێندنی باڵای هاوبەش (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بە سوود وەرگرتن لە کۆی ستافی هەردوولا.

هەروەها دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ستافی هەردوو زانکۆ بە پێی هەبوونی بواری پسپۆڕی لە هەر زانکۆیەکدا.

هاوکاری کردن لە ڕووی بەکارهێنانی تاقیگە و ئامێرەکانی توێژینەوەی زانستی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانیان لە لایەن توێژەر و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەردوو زانکۆ.

رێکەوتنەکە چەند خاڵێکی دیکەی پەیوەست بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆکان تێدایە کە لەئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و ساڵانە نوێدەکرێتەوە بە پێی پێویستی و ویستی هەردوو زانکۆ.



Comments