News‎ > ‎

زانکۆی چەرموو لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر ڕێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆکرد

posted Jan 22, 2020, 2:09 AM by Twana Hadi
 رێکەوتی (١٣/ ١١ / ۲۰۱۹) لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر،  بەڕێز (پ. د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (پ. د. أحمد أنور دزەیی) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین  رێکەوتنێکی ئەکادیمیان واژۆ کرد.

رێکەوتنەکە خۆی لە چەند بوارێکدا دەبینێتەوە ئەوانیش:

هاوکاری و هەماهەنگی لە کردنەوەی خوێندنی باڵای هاوبەش (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بە سوود وەرگرتن لە کۆی ستافی هەردوولا.

هەروەها دابینکردنی کورسی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵای ئەکادیمی، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ستافی هەردوو زانکۆ بە پێی هەبوونی بواری پسپۆڕی لە هەر زانکۆیەکدا.

هاوکاری کردن لە ڕووی بەکارهێنانی تاقیگە و ئامێرەکانی توێژینەوەی زانستی و ئاسانکاری بۆ بەکارهێنانیان لە لایەن توێژەر و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەردوو زانکۆ.

رێکەوتنەکە چەند خاڵێکی دیکەی پەیوەست بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان زانکۆکان تێدایە کە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردن و ساڵانە نوێدەکرێتەوە بە پێی پێویستی و ویستی هەردوو زانکۆ.



Comments