زانکۆی چەرموو لەگەڵ زانکۆی تحصیلاتی تکمیلی وڵاتی ئێران ڕێکەوتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

posted May 28, 2018, 1:08 AM by Twana Hadi   [ updated May 30, 2018, 3:00 AM ]
بەرواری (19/5/2018) وەفدێکی باڵای زانکۆی تحصیلاتی تکمیلی وڵاتی ئێران بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆی زنجان هاتبوون بۆ ئەنجامدانی رێکەوتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەل زانکۆی چەرموو. لەو رێکەوتنامەیەدا باس لە دوو جۆر هاوکاری کرا یەکەمیان بەوەرگرتنی خوێندکاری ماستەرو دوکتۆرا لە زانکۆی تحصیلاتی تکمیلی بە شێوەی لای خۆیان بە داشکاندنی (50 0/0) دووەمیان بە وەرگرتنی خوێندکاری دوکتۆراو ماستەر لە جۆری (جۆین پرۆجێکت) هەردوولا بەیەکەوە. هەروەها هاوکاریکردنی  مامۆستاکانی زانکۆی چەرموو بۆ ئەوەی بتوانن بۆ ماوەی مانگێک یان دوو مانگ بمێننەوەو توێژیتەوە ئەنجام بدەن لە زانکۆی زنجان. لە درێژەی سەردانەکەیاندا وەفدەکە سەردانی بەشەکانی زانکۆیان کرد کە خۆی دەبینیەوە لە سەنتەری توێژینەوەی زانکۆۆ تاقیگەو موختەبەراتەکان لە بینای فاوندەیشن, هەروەها سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد لە لە نزیکەوە گەورەیی ئەو مەرگەسات و جینۆسایدەیان بینی کە بەسەر گەلەکەماندا هاتووە بەڵێنیاندا کە گەڕانەوە ئەو مەرگەساتە بۆ مامۆستاو خوێندکارەکانی خۆیان باس بکەن کە بەسەر گەلی کوردا هاتووە بە تایبەت لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراواندا.
















Comments