زانکۆى چەرموو وۆرک شۆپێکى گرنگى بۆ سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان رێكخست

posted Dec 13, 2018, 11:20 PM by Araz Ibrahim Mstafa   [ updated Dec 14, 2018, 1:31 AM by Aso Mohammed Aladdin ]
زانکۆى چەرموو بە هەماهەنگى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ، وۆرک شۆپێکى گرنگى بۆ سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان. لەشاری ھەولێر رێكخست .

رۆژى ٢٠١٨/١٢/١٠ بەئامادەبوونى (د. یوسف گۆران) وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، زانکۆى چەرموو بە هەمەئاهەنگى وەزارەتى خوێندنى باڵا، وۆرک شۆپێکى بۆ سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لەسەر پەیڕەوکردنى سیستەمى (بۆڵۆنیا ) لە هۆڵى کۆنفراسى ئوتێل شیراتۆن لەشارى هەولێر ڕێکخست،

سەرەتایى مەراسیمە وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لەوتەیەکدا به‌ ئامادەبوانى رایگەیاند كه‌جێگاى دەست خۆشى یە ئەمرۆ ئەم وۆرک شۆپە لەسەر سیستەمى ( بۆڵۆنیا) رێکدەخرێت لەلایەن زانکۆى چەرمووه‌، وەدەبێت وردە وردە زانکۆکانى ترى هەرێمى کوردستان هەنگاوى لەم شێوەیە بنێن بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى زانکۆ کانمان، لەکۆتایى وتەکەیدا پشیوانى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى خوێندنى باڵاى بۆ بەرەو پێش بردن و پەیڕەوە کردنى ئەم سیستەمە راگەیاند.

دواتر بەرێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رەزا سەعید) سەرۆکى زانکۆى چەرموو بە پێشکەشکردنى سیمینارێک، كە بەوردى باسى چۆنیەتى وگرنگى سیستەمى بۆڵۆنیاى بۆ ئامادەبوان کرد بەهەردوو زمانى ئینگلێزى و کوردى، دکتۆر صلاح رەزا رایگەیاند ئێمە وەک زانکۆى چەرموو بەستافێکى کەم و بەتوانایەکى مادى کەمەوە، وه‌سه‌ره‌ڕاى قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستان دەستمانکرد بە پەیرەوکردنى ئەم سیستەمە لەزانکۆکەمان لەساڵى (٢٠١٧) بەڵام خۆش بەختانە بەهەوڵ و کۆشش و تواناى مامۆستا و فەرمانبەرەکانمان و هاوکارى وەزارەتى خوێندنى بالا تا رادەیەکى زۆر باش توانیمان سەرکەوتووبین،هەر لەدرێژەى سیمینارەکەیدا باسى لەگرنگى ئەم سیستەمە کرد، تا سەرجەم زانکۆکانى ترى هەرێمى کوردستان پەیرەوەى بکەن بۆ ئەمەش هاوکارى زانکۆى چەرمووى دوپاتکردەوە بۆ رێکخستنى وۆرک شۆپ و سیمینار بۆ ستافى زانکۆکان .

دواتر بەرێز (م. شاخەوان حارس وادى) مامۆستاى زانکۆى چەرموو لەرێى سیمینارێکى سودبه‌خشه‌وە زۆربەوردى تیشکى خستە سەرلایەنەکانى پەیرەوکردنى سیستەمى ( بۆڵۆنیا پرۆسێس) وگرنگى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى، وەباسى لەقۆناغەکانى جێبەجێکردنى ئەم سیستەمە کرد لەزانکۆى چەرموو کەتوانراوە بەشێوەیەک کە جێى دڵخۆشى بێت و زۆر به‌باشى زۆربه‌ى هەنگاوه‌ گرنگه‌كانى بپێكێت .

لەکۆتایى وۆرک شۆپەکەدا کەنزيكه‌ى (٥) کاتژێرى خایاند دەرگاى گفتووگۆ بۆ سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆى بەشداربوى وۆرک شۆپەکە کرایەوە، چەندین پرسیارو پێشنیارکرا لەسەر لایەنە باش و خراپەکانى ئەم سیستەمە لەگەڵ بارودۆخ و ژینگەى وڵاتەکەمان، بۆ ئەمەش لەلایەن سەرۆکى زانکۆى چەرموو و ستافى ئامادەبووى زانکۆوە یەک بەیەک و بەوردى و داتاوە وەڵامى سەرجەم پرسیارەکان درایەوە، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستخۆشى له‌زانكۆكه‌مان بەشێک لەزانکۆکانى هەرێم داوایان لەزانکۆى چەرموو کرد هاوکاریان بێت لە سەر پەیڕەوەکردنى ئەم سیستەمە.

شایەنى باسە، سیستەمى ( بۆڵۆنیاپرۆسێس) سیستەمێکی نێودەوڵەتیە لەزۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان پەیڕەو دەکرێت، بۆیەکەمین جار لەزانکۆى بۆڵۆنیا لە وڵاتى ئیتاڵیا پەیڕەوکرا، زانکۆى چەرموو يه‌كێكه‌ له‌وزانکۆيانه‌ى له‌ناو 
زانکۆ حکومى و ئەهلیەكانىهەرێمى کوردستان و عێراق ئەم سیستەمە زۆربه‌باشى پەێرەو دەکات، وه‌تەواوى پرۆسەى خوێندن لەم سیستەمەدا بەزمانى ئینگلێزیە و وە گرنگى دەدات بەچالاکى خوێندکاران.
















 
 













 

 
























































Comments