زانکۆی چەرموو سیمینارێکی ئەنجامدا

posted Mar 12, 2018, 2:44 AM by Twana Hadi   [ updated Mar 12, 2018, 2:52 AM ]
بەرواری (7/3/2018)  لە هۆڵی کۆنفرانسی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو سیمینارێکی کراوە سازکرا بۆ بەڕێز (م. عدنان منصور) مامۆستای زانکۆ بە ناونیشانی (شیکردنەوەیەک بۆ دەستوری عێراق، بڕگەکانی تایبەت بە کورد)، کە تیایدا توێژەر بە شێوەیەکی ووردو بابەتی شیکردنەوەی بۆ ماددەکانی تایبەت بە کورد کرد لە دەستوری عێراقی فیدراڵ، هەر لە میانی سیمینارەکەدا ئاماژەی بە شێوازو چۆنییەتی جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی تایبەت بە کورد کرد. دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە سەرنج و پرسیارەکانیان لەسەر بابەتەکە خستەڕوو.







Comments