زانکۆی چەرموو و زانکۆی بوعەلی سینا لە ئێران ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

posted Oct 10, 2018, 6:08 AM by Twana Hadi   [ updated Oct 10, 2018, 6:12 AM ]
ئەمڕۆ بەرواری (10/10/2018)  وەفدێکی زانکۆی بوعەلی سینا لە شاری هەمەدانی وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد، وەفدەکە پێکهاتبوون لە بەڕێز (د. یعقوبی محەمەدی فەڕ) سەرۆکی زانکۆی بوعەلی سینا و بەڕێز (د. ستاری عەزیزی) ڕاگری کۆلێژی یاسا و لە هەمان کاتدا ڕاگری گروپی (D8) و بەڕێز (د. عبادی روحی) مامۆستای زانکۆ، سەرەتا وەفدەکە لە لایەن بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو پێشوازیان لێکرا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بەڕێزان (د. شوان کمال رشید)  و (د. بارام أحمد حمەأمین) یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و کارگێڕی و بەڕێزان (د. علی وهاب) و (د. هونەر أمین) و (د. ئومێد قادر) (د. بەختیار محمد)ڕاگری کۆلێژەکانی زانکۆ ئامادەی بوون بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جەخت کرایەوە لەسەر هاوکاری زانستی و واژۆکردنی ڕێکەوتننامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو زانکۆدا کە بتوانن ئاڵوگۆڕی مامۆستاو خوێندکاری خوێندنی ماستەر و دوکتۆرا پێک بێنن و  ئەنجامدانی پۆست دوکتۆرا لە زانکۆی بوعەلی سینا کە یەکێکە لە (10) زانکۆ پێشکەتووەکانی وڵاتی ئێران و لە رانکینی جیهانیدا لە پلەی (900) دایە، لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا (10) کورسی خوێندنیان بەخشیە زانکۆی چەرموو, دواتر وەفەدەکە سەردانی کەمپی نوێی زانکۆیان لە  بانی مەقان کرد کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ ستافی سەرۆکی بەشەکان کرد و مامۆستایان تێبینی و زانیاری و پێشکەشی وەفدەکە کرد دەربارەی زانکۆ و ڕاو سەرنجی زانستی ئاڵوگۆڕ کرا، دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بینای سەنتەری جینۆسایدی پێنیشاندان پاشان سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد و هەموو بەشەکانیان بەسەر کردەوە و پێشنیاری باشیان بۆ پێشخستنی مۆنۆمێنتەکە دەربڕی.











Comments