زانکۆی چەرموو و زانکۆی ڤارۆنیژ لە وڵاتی ڕوسیا ڕێکەوتننامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

posted Nov 7, 2018, 3:31 AM by Twana Hadi   [ updated Nov 10, 2018, 11:42 PM ]
ئەمڕۆ بەرواری (7/11/2018) وەفدێکی زانکۆی ڤارۆنیژی حکومی لە وڵاتی روسیای فیدراڵ بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د. رۆدیۆنۆف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی دەرەوەو سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی لە زانکۆی ناوبراو سەردانی زانکۆی چەرموویان کرد، سەرەتا وەفدەکە لە لایەن بەڕێز پرۆفیسۆر (د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆ لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی پێشوازی لێکردن و دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ باس لە ئاڵوگۆڕی زانستی و پەیوەندی نێوان زانکۆی چەرموو زانکۆی ڤارۆنیژ کراو هەروەها باس لە ئاڵوگۆڕی خوێدنکار کرا لەسەر ئاستەکانی بەکالۆریۆس ماستەر دوکتۆرا  بە پێی ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان هەردوو زانکۆکە، هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی وەفدێکی زانکۆی چەرمووی کرد بۆ وڵاتی روسیا تا لە نزیکەوە لەگەڵ پرۆفیسۆرەکانی زانکۆی ناوبراو هاوکاری زانستی زیاتر بەئەنجام بگەیەنن، دواتر وەەفدەکە سەردانی کەمپی بانی مەقانی زانکۆی چەرمووی کرد لە نزیکەوە سەردانی تاقیگەکانی زانکۆی کرد و دواتر سەردانی سەنتەری جینۆسایدی کرد کە بیناکەی لە تەواو بوندایە و دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی ئەنفالیان کرد. سەردانیکردنی ئەم وەفدە لەمیانەی سەردانیکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی کوردستانە کە بەخۆشحاڵیەوە زنکۆی چەرموویان هەڵبژارد بۆ لە نزیکەوە ئاشنا بوون بەم زانکۆ نوێیە.







Comments