زیاد کردنی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی کۆشکەکانی فۆتۆکۆپی کۆلێژەکانی زانکۆمان

posted Oct 24, 2016, 2:08 AM by Directorate of Media   [ updated Oct 24, 2016, 2:11 AM ]

      زانکۆی چەرموو هەڵدەسێت بە بەکرێدانی کۆشکی فۆتۆکۆپی کۆلێژەکانی (پەروەردە ، پەروەردەی بنەرەت ، زانستە کارگێری و رامیارییەکان) بە پێ ی یاسایی ژمارە (٣٢) ساڵی (١٩٨٦)ی هەموارکراو بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا  بۆ ماوەى (١) یەک ساڵ، لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (١٠/١١/٢٠١٦) کاتژمێر (١٠)ى سەر لە بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو زیادکردنەکە ئەنجام دەدرێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەرێوەبەرایەتی یاسایی و گرێبەستەکان بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و رێنماییەکان.

تێبینی :

1.       بەشداربوو دەبێت بڕی بارمتەی یاسایی (2,000,000) دوو ملیون دینار دابنێت .

2.       کرێ ی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە ئەم زیادکردنەی بۆ دەردەچێت. 

Ċ
Directorate of Media,
Oct 24, 2016, 2:08 AM
Comments