زیادکردنی ئاشکرا بۆ بە کرێدانی وێستگەی تەکسی زانکۆی چەرموو ئەنجام دەدرێت

posted Dec 9, 2019, 11:22 AM by Twana Hadi
رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٢٢/ ١٢/ ٢٠١٩) کاتژمێر (١٠)ی سەر لە بەیانی بەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکانی زانکۆمان, هەڵدەستێت بە بە کرێدانی وێستگەی تەکسی زانکۆمان بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆ ماوەی (١) ساڵ, جا هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات با سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆبەڕێوەبەرێتی کاروباری یاسایی و گرێبەستەکان بکات, بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و رێنماییەکان و لیستی نرخەکان.
تێبینی:
١- بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (١٣٠٠٠٠) سەدو سی هەزار دیناری عێراقی لە زانکۆ دادەنێت.
٢- کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازی ئەم ئاگاداریە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت. 



Comments